نەتەوە یەکگرتووەکان: مەحاڵە باس لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە غەززە بکرێت

ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی تەندروستی، تلالێنگ مۆفۆکنگ، رایگەیاند کە مەحاڵە باس لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بکرێت لە غەززە و رایگەیاند کە دۆخی ناوچەکانی ژێر هێرش لەوە خراپترە.
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی تەندروستی، تلالەنگ مۆفۆکنگ، کە بۆ بەشداریکردن لە ٥٩یەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سوێد بوو، سەبارەت بە دۆخی غەززە کە گەمارۆدراوە و هێرشێکی قورسی لەسەرە، لێدوانێکی دا و رایگەیاند، "مەحاڵە باس لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بکرێت لە غەززە، لە ڕۆژی یەکەمەوە هەم دامەزراوە تەندروستییەکان و هەم توخمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ژێر هێرشەوە، ئێستا دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، ئێستا بووەتە دۆخی غەززە دۆخێک کە خەڵک لە برسێتیدا دەمرن و خەڵکی مەدەنی کە دەچن بۆ وەرگرتنی یارمەتی، دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن ئێستا ئێمە لەگەڵ دۆخێکداین کە یارمەتی مرۆیی ڕێگری لێدەکرێت، ڕێگە بە دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نادرێت هاوکارییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دابەش بکەن."
مۆفۆکێنگ هەروەها وتی، "وتی، سەدان کەس دەکوژرێن، ئەم بێدەنگییە جیهانییەی کۆمەڵگا دیپلۆماسی نییە، هیچ کاتێک نەبووە کۆمەڵگا بە هاوارێکی بەرزەوە هێندە بێدەنگ بووبێت، بینیمان کەشتیی هاوکاری مادلینیش هێرشی کردە سەر، بەڵام هێشتا بێدەنگی بەردەوام بوو، ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. هیچ شتێکی ئاسایی نییە بێتاوانی (ئیسرائیل)."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.